2 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: بەهۆى لاوازبوونیەوە ئێران مەترسییەکانى پێشووى نەماوە
پەیام
دۆناڵد ترهمپ سەرۆکى ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆى لاوازبوونی توانا سەربازییەکانیەوە ئێران مەترسییەکانى پێشووى نەماوە.
لەگەڵئەوەشدا ترەمپ ڕاگەیاند، ئەگەرچى ئێران هێشتا ئامادە نییە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک، بەڵام لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و ئەگەری دانوستاندن لەگەڵیدا بەردەوام دەبن.
لەبارەى ئهنجامدانی هێرشی گهوره بۆ سهر ئێران، سەرۆکى ئەمریکا وتی، "تاوەکو ئێستا بڕیاری لەسەر ئەنجامدانی هێرشی گەورەى بۆ سەر ئێران نەداوە".
پێشتر ترەمپ ئاماژەى بەوەکردبوو، کە ئەمریکا دوو بژاردەى لەبەردەمدایە سەبارەت بە ئێران، ئەوانیش بەردەوامبوونی هێرشەکان یان گەیشتنە بە ڕێککەوتنێک.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە