1 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: بڕیاری هێرشی بەرفراوانم بۆ سەر ئێران نەداوە و دانوستانەكان بەردەوامن
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: هێشتا بڕیاری كۆتایی لەسەر هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ئێران نەدراوە و دانوستانەكان بەردەوامن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند: هێشتا بڕیاری هێرشی سەربازیی بەرفراوانی بۆ سەر ئێران نەداوە، چونكە تاران لە دانوستانەكاندا هەڵوێستێكی جددیتر نیشان دەدات.
ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد "متمانەی بە بەڵێنەكانی ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیا و شی جین پینگی سەرۆكی چین هەیە سەبارەت بە نەفرۆشتنی چەك بە ئێران و هۆشدارییشی دا كە هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیە لە بەرژەوەندیی ئەو دوو وڵاتەدا نییە.
ئەو ڕایشیگەیاند: دوو بژاردە لەبەردەم وڵاتەكەیدایە؛ یان بەردەوامبوون لە گورزە سەربازییەكان و لەناوبردنی تواناكانی ئێران، یان گەیشتن بە ڕێككەوتن.
سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە كە لایەنی ئێرانی بە جددی دەیەوێت بگاتە ڕێككەوتن، بەڵام ڕەنگە لە ئێستادا بۆ ئەو هەنگاوە ئامادە نەبن.
ئەم لێدوانانە لەكاتێكدایە، ماوەی دوو هەفتەیە ئەمریكا هێرشی ئاسمانی دەكاتە سەر ئێران، لە بەرانبەردا تاران بە مووشەك و درۆن وەڵامی بنكە سەربازییەكانی واشنتن لە ناوچەكەدا دەداتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە