2 کاتژمێر پێش ئێستا 98 جار خوێنراوەتەوە

داوا لە كارمەندانی هەسەدە دەكرێت بە زوویی خۆیان لەنێو هێزەکانى سووریا تۆماربکەن

پەیام 

مانگی داهاتوو حكومەتی سووریا وەرگرتنی كارمەندانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕیزی وەزارەتی ناوخۆدا ڕادەگرێت.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای لە سەرجەم ئەندامانی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" كردووە، سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتن لە پارێزگاكانی حەلەب و ئیدلیب و دێرزوور و ڕەققە بكەن بۆ ئەوەی ڕێكارەكانی وەرگرتنیان لەنێو هێزە فەرمییەكاندا بۆ جێبەجێ بكرێت.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند: پێویستە ڕێكارەكانی تایبەت بە ئەندامانی هەسەدە و سەردانكردنی ناوەندەكان پەلەی لێ بكرێت، چونكە لە سەرەتای مانگی سێدا ئەو ناوەندانە دادەخرێن.

ڕایشیگەیاندووە: ئەو ناوەندانە ئامانجیان ئەوەیە دۆخی ئەندامانی هەسەدە چارەسەر بكەن و بەڵگەنامەی پێویست بەدەستبهێنن لەپێناو تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان و بوون بە بەشێك لە هێزە فەرمیەكان، ئەمەش بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات.

لە 25 ی مانگی ڕابردوو حكومەتی نوێی سووریا دەرگای بە ڕووی ئەندامانی هەسەدەدا كردەوە بۆ ئەوەی دۆخی ئەمنیی خۆیان ئاسایی بكەنەوە و ڕێكارە یاساییەكان جێبەجێ بكەن لە قۆناغی دواتردا و تا بەپێی ڕێككەوتنی 30ی كۆتایی مانگی ڕابردوو ببنە بەشێك لە هێزە فەرمییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی چالاكانی ڕاپەڕین هەڕەشەی جوڵانی شەقام و نەدانی كرێی كارەبا دەكەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا لە كارمەندانی هەسەدە دەكرێت بە زوویی خۆیان لەنێو هێزەکانى سووریا تۆماربکەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرێى سەرۆککۆمار نەکراوەتەوە و یەکدەنگى کورد بۆ ئەو پۆستە بە پێویست دەزانرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    قایمقامیەتی سلێمانی: ڕێگە بە هیچ جۆرە بەرزبوونەوەیەكی نرخی خۆراك نادرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانا ئەحمەد مەجید: لەمەودوا گۆڕان یەك ئاڕاستە دەبێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومرەكارێكی كورد لە شاری مەدینە كۆچی دوایی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بڕوانامە بە دەرچووانى زانکۆى نۆلیج نادرێت و وەزیرى خوێندنى باڵا قسەدەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەكری كارەبا: پێویستە پڕۆژەى ڕووناکى لەگەڵ باخەڵى خەڵكی هەژار بگونجێ

سەرەتا