1 کاتژمێر پێش ئێستا 133 جار خوێنراوەتەوە

عومرەكارێكی كورد لە شاری مەدینە كۆچی دوایی كرد

پەیام 

كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومڕەی كوردستان ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ 16ی شوبات عومرەكارێكی كورد بەناوی (محمد قادر حەمەد) لە شاری مەدینەی پیرۆز لە سعودییە  كۆچی دوایی كرد.

كاروان ستوونی ڕاشیگەیاند: عومڕەكارەکە خەڵكی قەزای بازیانە لە پارێزگای سلێمانی و تەمەنی لە سەرووی (79) ساڵەوەیە و هاوسەری و كوڕێكی و دوو لە كچەكانی لەگەڵدایە.

ئەو عومرەکارە ئەمرۆ لە شاری مەدینەی  پیرۆز كۆچی دوایی كردووە  و بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینەی پیرۆز بەخاك بسپێردرێت.

ساڵانه‌ ده‌یان هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی به‌جێگه‌یاندنی عومڕه‌ گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و زۆرینه‌یان له‌ وڵاتی سعودیه‌ به‌خاك ده‌سپێردرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    قایمقامیەتی سلێمانی: ڕێگە بە هیچ جۆرە بەرزبوونەوەیەكی نرخی خۆراك نادرێت

  • 44 خولەک پێش ئێستا

    دانا ئەحمەد مەجید: لەمەودوا گۆڕان یەك ئاڕاستە دەبێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومرەكارێكی كورد لە شاری مەدینە كۆچی دوایی كرد

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕوانامە بە دەرچووانى زانکۆى نۆلیج نادرێت و وەزیرى خوێندنى باڵا قسەدەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەكری كارەبا: پێویستە پڕۆژەى ڕووناکى لەگەڵ باخەڵى خەڵكی هەژار بگونجێ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕانیە.. ئەنجوومەنێك بۆ بەدواداچوونی كێشە و گرفتەكانی چین و توێژەكان پێكهێنرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زیندانیانی سیاسی داوای گواستنەوەی دۆسیەكانیان لە هەرێمەوە بۆ بەغداد دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان سێ خوشك و برایەك بە گازی ماڵان گیانیانلەدەستدا

سەرەتا