1 کاتژمێر پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
دانا ئەحمەد مەجید: لەمەودوا گۆڕان یەك ئاڕاستە دەبێت
پەیام
لە شــاری كەركووك كۆنفڕانسی گشتی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوە چوو و تێیدا دانای ئەحمەد مەجید بە ڕێكخەری گشتی و 55 كەسیش بۆ جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران.
پاش هەڵبژاردنى به ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، وتى "له كۆنفرانسی ئه‌مڕۆ هیچ گرژییه‌ك روینه‌داوه و "گۆڕان یه‌ك ئاڕاسته‌یه".
وتیشى "سوپاس بۆ خودا كۆنفرانسی ئه‌مڕۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌ركه‌وتویی بەڕێوەچووە و له ئاینده‌شدا گۆڕان یه‌ك ئاڕاسته‌یه و گۆڕان ئه‌و گۆڕانه‌یە كه به‌رنامه‌كانی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێده‌كات".
ڕاشیگەیاند، "به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی گۆڕان و "گۆڕان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕوات".
له‌باره‌ی گرژییه‌كانه‌وه، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید وتی، "هیچ گرژییه‌ك روینه‌داوه و هه‌موو كه‌سێك مافی خۆیه‌تی رای جیاوازی هه‌بێت و بابه‌ته‌كه زۆرینه و كه‌مینه بووه".
لە دوایین پێشهاتی كۆنفرانسەكە کە لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەوە ڕێكخرابوو، داوا لە هەردوو ئاراستەكە كرابوو، كە ئامادەی كۆنفرانسەكە ببن، بەڵام ئاڕاستەی گردی زەرگەتەی گۆڕان بایكۆتی كۆنفرانسەكەیان كرد.
لە ساڵی ڕابردووەوە چەندینجارە هەوڵی ئەنجامدانی كۆنفرانسی هەردوو ئاڕاستە جیاوازەكەی گۆڕان دەدرێت، بەڵام هیچ جارێك كۆنفرانسەكە سەركەوتوو نەبووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە