2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
بەكری كارەبا: پێویستە پڕۆژەى ڕووناکى لەگەڵ باخەڵى خەڵكی هەژار بگونجێ
پەیام
لەژێر فشاری شەقام و چین و توێژە جیاوازەكان سزادانی بەكری كارەبا هەڵوەشایەوە.
دوای ئەوەی كارمەندێكی كارەبای ڕانیە لێدوانی بۆ ژمارەیەك كەناڵی ڕاگەیاندن لەسەر زۆریی نرخی كارەبای پڕۆژەی ڕوناكی كاردانەوەی لێ كەوتەوە، لیژنەیەك بۆ لێپرسینەوە لەو كارمەندە پێكهێندراوە ئەگەری سزادان و درانە دادگای هەبوو.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی چالاكوانانی ڕاپەرین دەڵێن لەژێر فشاری چالاكانی مەدەنی و پارێزەران و ڕایگشتی هیچ سزا و لێپرسینەوە و مەترسی لەسەر بەكری كارەبا نەماوە، بۆیە خۆپیشاندانی سبەی هەڵدەپەسێرن و جەختیان كردەوە لە ئەگەری هەر لێپرسینەوە و سزایەك شەقام دەجوڵێنن.
لای خۆشیەوە بەكری كارەبا سوپاسی چین و توێژە جیاوازەكان دەكات كە پاڵپشت و پشتیوانی بوون، لە ئیستادا مەترسی هیچ سزادانێك لە كارەكەی نیە و دڵنەوایی تەواویان پێداوە بۆیە لە بەیانیەوە دەوامی ئاسایی خۆی دەكا.
دەشڵێت لە سەر حەق وتنی پەشیمان نیە و پێویستە ئەو پڕۆژەیە لە گەڵ باخەڵ و خەڵكی هەژار و كەم دەرامەت بگونجێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە