2 کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

لە ترسى بایکۆت، ئـ.یسرائیل خورما بەناوی دیكە و لەڕێی وڵاتانەوە هەناردە دەكات

پەیام

قەوارەی زایۆنی لە پلەی سێیەمدا دێت بۆ وەبەرهێنانی خورما و ڕەوانەكردنی بۆ بازاڕەكانی جیهان و بەتایبەتیش ئەوروپا، بەڵام لە ترسى بایکۆت بەهۆى تاوانەکانیەوە خورما بەناوی دیكە و لەڕێی وڵاتانى دیکەوە هەناردە دەكات.

بەپێی زانیارییەكان قەوارەكە بەهۆی هەڵمەتی بایكۆتكردنی بەرهەمەكانییەوە لەدوای جەنگی سەر كەرتی غەززە و ئەنجامدانی تاوانی نێودەوڵەتی، ناچار بووە ڕێگای دیكە بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمی خورماكەی بگرێتە بەر.

بەپێی زانیارییەكان بەرپرسانی قەوارەكە لەڕێی بەكارهێنانی چەند فێڵێكەوە توانیویانە خورما هەناردەكراوەكەیان بە ناوی دیكە، كە ناوی خورمای (مەجدود)ە و لەڕێی دەوڵەتانی سێیەمەوە، كە وڵاتانی ( هۆڵەندا، مەغریب، ئیمارات و فەڵەستین)ە بە بازاڕەكانی جیهان بناسێنن تاكو لە هەڵمەتی بایكۆتكردن پارێزراو بێت، ئەوەش لەبەرئەوەی هەڵمەتی بایكۆت لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیانی زۆری بە بەرهەمە جۆراوجۆرەكانی قەوارەی زایۆنی و كۆمپانیا هاوسۆزەكانی ئەو قەوارەیە گەیاندووە.

بەشێك لەو ڕێكخراوە ئیسلامییانەی نهێنییەكەیان ئاشكرا كردووە ڕایدەگەیەنن كە قەوارەی زایۆنی خورما هەناردەكراوەكەی لەو ئۆردوگایانەوە بەرهەم دەهێنێت كە خاكی فەڵەستینییەكانە و بە زۆرەملێ دەستیان بەسەردا گیراوە.

قەوارەی زایۆنی لەدوای میسڕ و سعودیە بە سێیەم بەرهەمهێنەری خورما دادەنرێت و لە ساڵی 2024دا نیوەی خورمای هۆڵەندا و زیاترلە سێیەكی خورمای فەڕەنسا بەرهەمی قەوارەی زایۆنین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ترسى بایکۆت، ئـ.یسرائیل خورما بەناوی دیكە و لەڕێی وڵاتانەوە هەناردە دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بۆ سەرووى ٧٢ دۆلار بەرزبووەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی عێراق: شەڕ ڕووبدات؛ گورزی کوشندە بەر ئابووری عێراق دەکەوێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت به‌رز بوه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا