2 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
پلانی تڕەمپ بۆ دروستكردنی بنكەیەكی سەربازی لە غـ.ەززە ئاشكرا دەکرێت
پەیام
ڕۆژنامەی گاردیان ئاشكرای كردووە، كە ئیدارەی تڕەمپ پلانی دروستكردنی بنكەیەكی سەربازی بۆ پێنج هەزار سەرباز لە باشووری غەززە هەیە.
ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، پلانی هەیە بنكەیەكی سەربازی گەورە لە كەرتی غەززە دابمەزرێنێت كە توانای لەخۆگرتنی پێنج هەزار سەربازی هەبێت.
بەگوێرەی بەڵگەنامەكان، بنكەكە وەك بارەگای سەرەكی بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی هێزی نێودەوڵەتی فرەنەتەوەیی بۆ پاراستنی سەقامگیری دیزاین كراوە، كە بڕیارە بەپێی ڕێككەوتنێكی پێشووی نێوان قەوارەی زایۆنی و بزووتنەوەی حەماس لە ناوچەكەدا جێگیر بكرێن.
ئەم شوێنە كە دەكەوێتە باشووری غەززە، ڕووبەرەكەی نزیكەی هەزار و 400 مەتر درێژی و هەزار و 200 مەتر پانییە، هەروەها 26 بورجی چاودێری زرێپۆش، پەرژینی تەلبەند، مەیدانی تەقەكردن، پەناگەی قایمكراو و كۆگای سەربازی لەخۆ دەگرێت.
ڕۆژنامەی گاردیان لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە ئاماژەی بەوە كردووە، كە چەندین كۆمپانیای نێودەوڵەتی تایبەت بە كاركردن لە ناوچە پڕ ململانێیەكان، پێشتر سەردانی شوێنەكەیان كردووە.
هەروەها ئەم بەڵگەنامەیە بە هاوكاری بەرپرسانی ئەمریكیی پسپۆڕ لە بواری گرێبەستە بەرگرییەكان ئامادە كراوە، كە نیشاندەری وردەكاریی پلانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە