2 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکى ئەمریکا 10 ڕۆژ مۆڵەت بە ئێران بۆ ڕێككەوتن دەدات
پەیام
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكایەتیی یەكەمین كۆبوونەوەی "ئەنجوومەنی ئاشتی" كرد و ڕایگەیاند: 10 ملیار دۆلار پێشكەشی غەززە دەكەین و پێویستە ئێران ڕێككەوتنێك واژوو بكات، وتیشی 10 ڕۆژی یەكلاكەرەوەمان سەبارەت بە ڕێككەوتن لەگەڵیدا لەبەردەمدایە.
یەكەمین كۆبوونەوەی "ئەنجوومەنی ئاشتی" بە سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و بە بەشداریی ژمارەیەك لە سەركردەكان و نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی لە ئەنجوومەنەكەدا ئەندامن، لە واشنتۆن بەڕێوە چوو؛ ئەم هەنگاوە وەك یەكێك لە دیارترین دەسپێشخەرییە نێودەوڵەتییە پێشنیاركراوەكان بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی جیهانی ناوزەد كرا.
ترەمپ لە وتارەكەیدا جەختی لەوە كردەوە، ئەمڕۆ ڕۆژێكی "مەزنە" و ڕایگەیاند: بەستنی ئەم ئەنجوومەنە وێستگەیەكی گرنگە لە ڕێڕەوی كارە نێودەوڵەتییە هاوبەشەكاندا. ناوبراو دووپاتی كردەوە كە بەدیهێنانی ئاشتی "كارێكی زۆر سەختە، بەڵام ئێمە لە بەدیهێنانیدا سەركەوتوو دەبین".
ترەمپ ڕایشیگەیاند: واشنتۆن بڕی 10 ملیار دۆلار لەڕێی ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەبەخشێتە غەززە، ئاماژەی بەوەشدا، 9 وڵاتی ئەندامیش ڕەزامەندییان لەسەر بەخشینی حەوت ملیار دۆلار بۆ فریاگوزاری غەززە داوە، وتیشی: زۆربەی سەركردەكانی جیهان ڕەزامەندییان بۆ چوونە ناو ئەنجوومەنەكە نیشانداوە.
هەروەها جەختی كردەوە، هیچ شتێك لە بەدیهێنانی ئاشتی گرنگتر نییە"، و پێیوابوو كە تێچووی مرۆیی و ئابووریی جەنگەكان زۆر لەو تێچووە زیاترە كە بۆ گەیشتن بە ئاشتی پێویستە، وتیشی: دەبێت ئێران ڕێككەوتنێك واژوو بكات و 10 ڕۆژی یەكلاكەرەوەمان بۆ بابەتی ڕێككەوتن لەگەڵیدا لەبەردەمدایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە