22/02/2026 467 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات دەستپێدەکات

پەیام

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە پارەداركردنی مووچەی مووچەخۆرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی شوبات كرد.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی عێراق ئاشكرای كردووە "فەرمانگەی ژمێریاری دەستی كردووە بە ڕەوانەكردنی تەرخانكراوە داراییەكان بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان و یەكە خەرجییەكان، لەگەڵ مووچەی سەرجەم بەشەكانی هێزە ئەمنییەكان، بە مەبەستی دابەشكردنیان لە ڕێگەی بانكە حكومی و تایبەتەكانەوە".

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش كردووە كە خەرجكردنی مووچەكان لە بانكەكانەوە بە شێوەی كرداری دەست پێدەكات، داوایش لە یەكە خەرجییەكانی نێو سەرجەم فەرمانگەكان دەكات، سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكەكان، یان چالاككردنی پارەداركردنی ئەلیكترۆنی، تا مووچەكان بە خێرایی و بەبێ دواكەوتن دەگەنە دەستی فەرمانبەران.

دەستپێكردنی مووچەی مانگی دووی عێراق لە كاتێكدایە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەهۆی درەنگ ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی یەك دوا كەوت، ئەم مانگەش تا ئێستا دەست نەكراوە بە ئامادەكاری ناردنی تا هاوشێوەی مانگی ڕابردوو مووچە دوا نەكەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزار دینارە

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 97 دۆلارە

  • 33 خولەک پێش ئێستا

    بەنزینە هەرزانەکە لە هەولێر کەمە و سلێمانى و هەڵەبجەش پابەند نەبوون بە دابەزاندنى نرخ

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پێناسى گومرگیی نوێی بەسەر 60 هاوبەشی بازرگانیی وڵاتەكەیدا سەپاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 856 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 100 دۆلارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەرەتا