1 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

دوای 13 شەوی لەسەریەک، شەوى ڕابردوو ئەمریکا هێرشى بۆ سەر ئێران ئەنجامنەدا

پەیام  

دوای 13 شەوی لەسەریەک، شەوى ڕابردوو بۆ یەکەمجار ئەمریکا هێرشى بۆ  سەر ئێران ئەنجامنەدا و لە بەرامبەریشدا ئێران هیچ هێرشێکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە ناوچەکە رانەگەیاندووە.

دوێنێ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا سێنتكۆم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: بۆ سێزدەیەمین شەوی لەسەریەك، هێرشی سەربازییان كردووەتە سەر چەند ئامانجێك لە ناوخۆی ئێران. هێرشەکان بە ئامانجی كەمكردنەوەی هەڕەشەكانی تاران بۆ سەر كەشتیوانیی بازرگانی لە گەرووی هورمز ئەنجام دراون.

ئەو هێرشانەى ئەمریکا بنكەكانی فەرماندەیی و كۆگاكانی درۆن و تۆڕەكانی پەیوەندی و چاودێریی كەناراوەكانیان كردووەتە ئامانج بۆ سنوورداركردنی تواناكانی سوپای پاسداران دژی كەشتییە مەدەنییەكان.

لە بەرانبەردا هەر دوێنێ لە وەڵامى ئەو  هێرشانەى ئەمریکادا، ئێران زنجیرەیەك هێرشی درۆنی بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە ئەنجام دا.

لەوبارەیەوە سوپای ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لە بەحرەین بنكەی ئاسمانی شێخ عیسا كراوەتە ئامانج و كۆگاكانی سووتەمەنی و شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەكان پێكراون، لە ئوردن بنكەی ئاسمانی ئەزرەق كراوەتە ئامانج و هێرشەكە فڕۆكەكان و شوێنی حەوانەوەی سەربازانی گرتووەتەوە.

بەڵام لە دواى 13 شەوى لەسەر یەک لە پێکدادانی چڕ، ئەم شەوى ڕابردوو ئەمریکا و ئێران هیچ هێرشێکیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى یەکتری ئەنجامنەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 13 شەوی لەسەریەک، شەوى ڕابردوو ئەمریکا هێرشى بۆ سەر ئێران ئەنجامنەدا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماڵپەڕی ئەکسیۆس: لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا ئێران هێرشی نەکردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: ئاساییكردنەوەی دەستبەسەرداگرتنی سامانی وڵاتان، مەترسیدارە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشەكانی ئەم دواییەی ئەمریكادا 55 ئێرانى كوژراون و 600 ی دیكە برینداربوون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئێران پێشنیازێكی ئەمریكای بۆ ئاگربەست ڕەتكردووەتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە وەڵامى چەند هێرشێکدا ئێران بنكە سەربازییەكانی ئەمریكای لە ناوچەکە بۆردومان كرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەى سلێمانی نزیکەى یەک ملیار دینار کەمیکردووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هەر شوێنێك بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتەکەمان بەكاربێت دەبێتە ئامانجمان

سەرەتا