2 کاتژمێر پێش ئێستا
11 جار خوێنراوەتەوە
دەزگای سۆمای چاوان ٢٠٠ منداڵی بێباوکی بانگێشتی ئێوارهخوانێك کرد
پهیام
لە درێژەی کارە خێرخوازییەکانیدا، دەزگای سۆمای چاوان لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا ژەمە خواردنێکی گەرمی بۆ ٢٠٠ منداڵی بێباوک دابین کرد. چالاکییەکە بە مەبەستی پشتگیریکردنی ئەم توێژە و دروستکردنی کەشێکی پڕ لە میهرەبانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژەمە خواردنی (کەباب) پێشکەشی منداڵەکان و خێزانەکانیان کرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە