2 کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى گرژییەکانى مەکسیکەوە زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران

پەیام

دوای کوژرانی "ئێل مێنتشۆ"، سەرکردەی یەکێک لە مەترسیدارترین باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزە فیدراڵییەکاندا، شەپۆلێکی توندوتیژی بەرفراوان مەکسیکی گرتەوە. لەم پێکدادانە خوێناوییانەدا، لانی کەم ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٢٥یان کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن و ٣٠ کەسەکەی دیکەش لە ئەندامانی باندە چەکدارەکان بوون.

عومەر گارسیا حەرفوش، وەزیری ئاسایشی مەکسیک ڕایگەیاند کە کاردانەوە و هێرشە توندوتیژەکان لە ١٦ ویلایەتی جیاوازی وڵاتدا سەریان هەڵداوە، چەکدارانی باندەکان وەک تۆڵەکردنەوە بۆ کوژرانی سەرۆکەکەیان هێرشیان کردووەتە سەر هێزە حکومییەکان، ئەمەش وای کردووە کە دەسەڵاتداران بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان بە شێوەیەکی کاتی ٨٥ ڕێگەی سەرەکی لە ١١ ویلایەتدا دابخەن.

"ئێل مێنتشۆ" کە سەرۆکایەتی باندی "خالیسکۆ نەوەی نوێ"ی دەکرد، لە شارۆچکەی تابالبا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سوپادا بریندار کرا و دواتر لە کاتی گواستنەوەی بۆ مەکسیکۆ سیتی لە ڕێگەی ئاسمانەوە، گیانی لەدەستدا. لە ئێستادا تەرمەکەی لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری لە پایتەخت گوازراوەتەوە تا پشکنینی پێویستی بۆ بکرێت.

سەرەڕای کوژرانی ئەو سەرکردە مەترسیدارە و پێکدادانەکان، حکومەتی مەکسیک دووپاتی دەکاتەوە کە بارودۆخی ڕێگاوبانەکان ئاسایی بووەتەوە. بڕیاریشە هەمان یاریگا لە کۆتایی مانگی ئازاری داهاتوودا میوانداری یارییەکانی پاشکۆی جامی جیهانی بکات لە نێوان هەڵبژاردەکانی کالیدۆنیای نوێ، جامایکا و کۆنگۆی دیموکرات، کە ئەمەش ئاستەنگێکی گەورەیە بۆ هێزە ئەمنییەکان لەپێناو دابینکردنی سەقامگیری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا هێزێكی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى گرژییەکانى مەکسیکەوە زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    كیم جۆنگ ئوون بە سەرۆكی حزبی دەسەڵاتداری كۆریای باكوور هەڵبژێردرایەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتین: ئەركی لە پێشینەمان بەرەوپێشبردنی هێز و توانای ئەتۆمییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەکسیۆس: ئەمریکا ئامادەیە بە مەرج هەینی داهاتوو لەگەڵ ئێران کۆ ببێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەكەر كارلسۆن: ئیسرائیل گرانترین بارە بەسەر شانی ئەمریكاوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەربازێكی پێشووی ئەمریكا دژى بەتاوانناساندنی ناڕەزایەتی بەرانبەر ئیسرائیل دەوەستێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ڕێگری لە نازییەكان، نەمسا ماڵی هێتلەر دەکاتە بنكەی پۆلیس

سەرەتا