2 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
لە هێرشێکدا بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا ٤ کەس کوژران
پەیام
چوار ئەندام لە هێزی ئەمنی سووریا لە پەلامارێکی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای ڕەققە، کوژران.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا، چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای ڕەققە پەلاماری خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکانیان داو بە هۆیەوە چوار هێزی ئەمنی کوژران.
پێشتریش بە هۆی هێرشی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ٢١ی شوبات، چوار کەس کوژرابوون کە سێیان هێزی ئەمنی بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە