2 کاتژمێر پێش ئێستا
617 جار خوێنراوەتەوە
ئێران داوا لە دانیشتووانی ئیسرائیل دەکات لە ناوەندە ئەمنی و حكومییەكان دووربكەونەوە
پەیام
سوپای پاسدارانی ئێران دوو ڕێژنەی مووشەكیی دیكەی گرتە قەوارەی زایۆنی و ڕایگەیاند: ڕێگە نادەن زەنگی ئاگاداركردنەوەی مووشەكی لە قەوارەكە بكوژێتەوە، داوا لە دانیشتووانى قەوارەکە کرد لە ناوەندە ئەمنیی و حكومییەكان دووربكەونەوە.
ئەمڕۆ سوپای پاسداران ڕێژنەی دەیەم و یانزەیەمی لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی (وەعدی سادقی 4)ـدا ئاڕاستەی قەوارەی زایۆنی كرد. ڕاشیگەیاند: لەمەودوا ڕێگە نادەین زەنگی ئاگاداركردنەوەی مووشەكی لە ئیسرائیل بكوژێتەوە!.
سوپای پاسداران داواشی كردووە، دانیشتووانی قەوارە داگیركەرەكە لە بنكە سەربازییەكان و ناوەندە ئەمنیی و حكومییەكان دوور بكەونەوە. راشیگەیاندووە: شەپۆلی دەیەمی هێرشەكان حكومەتی داگیركەری لە تەلئەبیب و ناوەندە سەربازییەكانی لە حەیفاو قودس بەئامانج گرتووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین ڤیدیۆ دزەی پێ كرا و بڵاو كرایەوە كە نیشانی دەدات مووشەكەكانی ئێران پێگەی گرنگ لە قەوارەی زایۆنی دەپێكن و زیانی گەورەیان گەیاندووە.
هەر ئەمڕۆ لە ڕأگەیەنراوێكی دیكەدا سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو و بارەگای فەرماندەی هێزە ئاسمانییەكانی ئیسڕائیل لە هێرشێكدا بە ئامانج گیرابوون، بۆ ئەو مەبەستەش مووشەكی جۆری خەیبەریان بەكارهێناوە.
هاوكات فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكان ناسراو بە خاتەمولـئەنبیائـ ڕایگەیاند: بەرگریی ئاسمانیی ئێران توانیویەتی سێ فرٍۆكەی سەربازیی ئەمریكا بخاتە خوارەوە و تێك بشكێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە