1 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
ئامەد.. دەیان كەس بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران
پەیام
لە باكووری كوردستان دەیان كەس بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران.
لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای ئامەد لە باكووری كوردستان، 67 گومانلێكراو دەستگیر كران و دەست بەسەر بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەر و چەك و تەقەمەنیشدا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئامەد ڕایگەیاند: تیمەكانی لقی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە ماوەی مانگێكدا چەندین ئۆپڕاسیۆنیان لە شوێنە جیاجیاكانی شارەكەدا ئەنجام داوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە "لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەكاندا، ڕێكاری یاسایی بەرانبەر 104 گومانلێكراو گیراوەتە بەر، لەو ژمارەیە، 67 گومانلێكراو بە بڕیاری دادگا دەستگیر كران و ڕەوانەی زیندان كران و 17ی دیكەشیان بە مەرجی چاودێریی دادوەری ئازاد كراون".
جگە لە مادەی هۆشبەر لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەكاندا دەست بەسەر شەش دەمانچە و شەش تفەنگی بێ مۆڵەت و 133 فیشەكدا گیراوە ماددە هۆشبەرەكانیش (نزیكەی 69 كیلۆگرامی لە جۆری (حەشیش و سكەنك)، زیاتر لە 20 كیلۆگرامی مێتەمفیتامین، 15 هەزار و 745 نەمامی ڕووەكی كەنەبیس، 6832 حەبی هۆشبەر، 549 گرام بنێشتی ئەفیۆن، 481 گرام كۆكاین و 182 حەبی ئێكستازی بوون.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی گومرگەكانی وەزارەتی بازرگانیی توركیا، لە نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە دەروازە سنوورییەكانی باكووری كوردستان و توركیا دەست بەسەر 52 تۆن و 600 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە