2 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا پاره له سلێمانیدا خه‌رجده‌كرێت، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه
پەیام
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، ئه‌وسا له سلێمانی پاره سپی ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام ئێستا یەكێتی پارە لە سلێمانیدا خەرج دەكات.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگای سلێمانی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردسات رایگه‌یاند، یەكێتی ئێستا پارە لە سلێمانیدا خەرج دەكات، ئەوسا بازرگانی لە سلێمانیدا دەكرا، پارە لە سلێمانی دەبرایە دەرەوە، پارە لە سلێمانی سپی دەكرایەوە، بەڵام ئێستا پارە لە شوێنەكانی ترەوە دەهێندرێت بۆ سلێمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا یەكێتی پارە لە سلێمانیدا خەرج دەكات من ئەمە ناو دەنێم بەخشین، چونكه ئه‌و پارانه به‌شێك نین له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ یان بودجه‌ی هه‌رێم.
پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت "ئێستا گەشەكردنەكە لە سلێمانی ماراسۆنی نییە، بەڵكو 100 مەترییە و زۆر زۆر خێرا ئه‌ڕوات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە