10/03/2026 311 جار خوێنراوەتەوە

به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم ڕاگیراوه‌

په‌یام

پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە بەرەو بەندەری جەیهانی تورکی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیرا، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەیەک لە کۆمپانیا نەوتییەکانی ناوچەکە بەهۆی بارودۆخی ئێستاوە کارەکانیان پەککەوت و بەرهەمهێنانیان ڕاگرت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەرتی نەوت ڕاگەیاندووە، ڕاگرتنی هەناردەکە بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنان بووە لە چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە هەرێمی کوردستان، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری کردووەتە سەر هەناردەی ئەو نەوتەی لە ڕێگەی بۆریی نێوان عێراق و تورکیاوە ڕەوانە دەکرێت، کە پێش ئەم ڕاگرتنە، ڕۆژانە نزیکەی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەو ڕێگەیەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرا، بەڵام ئێستا پڕۆسەی ناردنی نەوتەکە بەتەواوی وەستاوە.

هەر بەپێی سەرچاوەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆمپانیای نەوتی باکوور و وەزارەتی نەوتی عێراقیان لەم پەککەوتنە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ناردنی نەوت دیاری نەکراوە و لایەنە جێبەجێکارەکان چاودێری بارودۆخەکە دەکەن بۆ دووبارە کاراکردنەوەی هێڵەکە.

هێڵی بۆریی کەرکووک-جەیهان یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی هەناردەکردنی وزە، کە نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک و هەرێمی کوردستان دەگەیەنێتە بەندەری جەیهان لەسەر دەریای سپیی ناوەڕاست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: تێچووی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لە زیانەکەى زیاترە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕاگرتنی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ ئیسپانیا داوای ڕۆڵگێڕان له‌ چین ده‌كات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین: گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە هەنگاوێکی مەترسیدارە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: جەنگ زیانی نزیکەى ٢٧٠ ملیار دۆلاری لێکەوتوەتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نەوت لە خوار ١٠٠ دۆلارەوەیە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەمارۆی دەریایی سەرەتا زیان بە ئەمریکا دەگەیەنێت

سەرەتا