12/03/2026 277 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌و كه‌شتیانه‌ی له‌ به‌نده‌ری به‌سڕه‌ به‌ ئامانج گیران نه‌وتی عێراقیان هه‌ڵگرتبوو

په‌یام
بە بەلەمێکی بۆمبڕێژکراو، کەشتییەکی دیکەی نەوتھەڵگری بیانی لە بەندەری بەسرە کرایە ئامانج و بەھۆیەوە ژمارەیەک ئەندامی تیمی ناو کەشتییەکە کوژراون و برینداربوون.
بەپێی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەوێت کە بەلەمێکی بۆمبڕێژکراو بە کەشتییەکی نەوت ھەڵگری بیانی لە نزیک بەندەری بەسرە تەقیوەتەوە.
ھەر وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەبیندرێت بەھۆی تەقینەوەکە، ئاگرێکی گەورە لە کەشتییەکە کەوتووەتەوە.
ھەروەھا بەپێی زانیارییەکان، بەھۆی تەقینەوەکە ژمارەیەک ئەندامی تیمی ناو کەشتییەکە کوژراون و برینداربوون.
لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمە سێیەم کەشتی نەوت ھەڵگری بیانییە کە لە نزیک بەندەری بەسرە بکرێنە ئامانج.

پێشتریش دوو تەقینەوەی گەورە لە دوو کەشتی نەوت ھەڵگری بیانی لە نزیک بەندەری بەسرە ڕوویاندابوو بەھۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر کەشتییەکان کەوتوون.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانگرتنی ئەو کەشتییانە ڕانەگەیاندووە.
ھەروەھا تا ئێستا ناسنامەی کەشتییەکان نەزاندراوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە کەشتییەکان سووتەمەنی عێراقیان ھەڵگرتبوو.
ھاوکات بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەکانی عێراق، فەرحان فەرتوسی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، تیمەکانیان سەرجەم ئەندامانی تیمەکانی ناو ئەو دوو کەشتییە نەوت ھەڵگرە بیانیانەیان ڕزگارکردووە کە لە نزیک بەندەری بەسرە تەقینەوە تیایاندا ڕوویدابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك سزای نوێی دارایی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ له‌ باره‌ی نرخی نه‌وته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره‌كانی كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا: جه‌نگ كاریگه‌ری خراپی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا