1 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكخراوی قوتابیان لە كەلار پڕۆژەی بەربانگ بۆ خزمەتكردنی ڕۆژووەوانان ئەنجامدەدات
پەیام
ناوەندی گەرمیانی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان بە هەماهەنگی كۆمەڵی دادگەری و هاوكاری خێرخوازان، پڕۆژەی "بەربانگ" بۆ دابەشكردنی ئاو و خورما بەسەر ڕێبواران و شۆفێرانی شاری كەلار ئەنجام دەدەن؛ ئەم هەڵمەتە خێرخوازییە ئامانجی خزمەتكردنی ئەو ڕۆژووەوانانەیە كە لە كاتی بانگی ئێوارەدا لە ڕێگادان و ناتوانن بگەنەوە ماڵەكانیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە