2 کاتژمێر پێش ئێستا 171 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە وێرانكردنی پاشماوەی هێزەكانی ئێران

پەیام
 
وەزیری جەنگی ئەمریكا، ڕایگەیاند  واشنتۆن بێ هیچ بەزەییەك بەردەوام دەبێت لە وێرانكردنی پاشماوەی هێزەكانی ئێران و گومانیش لەسەر تەندروستیی ڕێبەری نوێی ئێران دروست دەكات.

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە پێنتاگۆن ڕایگەیاند، هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل یەكگرتووییەكی "شكستنەخۆرانە"یان پێكهێناوە و سوپای ئێرانیان بەرەو نەمان بردووە. 

هێگسێت ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ "بەرزترین قەبارەی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا" لە ئاسمانی ئێران ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی تاران، وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد كە سەركردایەتی ئێران خۆیان حەشارداوە، گومانی خستە سەر بێدەنگیی موجتەبا خامنەیی و ڕایگەیاند كە ناوبراو "بریندارە"، هەر بۆیە تەنیا پەیامی نووسراو بڵاودەكاتەوە و هیچ دەنگ و ڕەنگێكی نییە.

لە ڕووی سەربازییەوە، هێگسێت وتی: "ئێران ئیتر نە هێزی ئاسمانی، نە بەرگریی ئاسمانی و نە هێزی دەریایی ماوە." 

ئاماژەی بەوەش كرد كە توانای مووشەكیی ئێران 90% و توانای درۆنەكانیان 95% كەمی كردووە، داخستنی گەرووی هورمزیشی لەلایەن تارانەوە بە هەنگاوێكی "ناچاری" ناوبرد.

هاوكات ژەنەراڵ دان كین، سوپاسالاری ئەمریكا لە هەمان كۆنگرەدا ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ پڕكارترین ڕۆژی وڵاتەكەیان بووە و وتی: زیاتر لە شەش هەزار ئامانجیان لە ئێران بە ئامانج گرتووە و جەختی لە بەردەوامی بەئامانجگرتنی كۆگانی چەك و تەقەمەنی و ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی ئێران بۆسەر وڵاتانی دراوسێی كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە وێرانكردنی پاشماوەی هێزەكانی ئێران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی سڕبیا: خۆمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك ئامادە دەکەین

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئیسڕائیلی: بۆ ڕاگرتنى جەنگ، ترەمپ مۆڵەتی یەك هەفتەی داوەتە ئیسڕائیل

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كرملن: ڕووسیا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی ئێران خستوه‌ته‌ ڕوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ نەتەنیاهوو بڕیارى كۆتاییهێنان بە جەنگ دەدەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ پاراستنی بنكەکانى ئەمریكا، ئۆكرانیا تیمێكی پسپۆڕى بوارى درۆنى ناردووەتە ئوردن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ پەنادەباتە بەر گۆڕینی پلانەكەی و هەنگاونان بەرەو جەنگێكی درێژخایەن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ وەك پیاوی ئاشتی خۆی ناساند، بەڵام بووە هەڵگیرسێنەرى جەنگ

سەرەتا