2 کاتژمێر پێش ئێستا 134 جار خوێنراوەتەوە

ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى دادگەرییەوە

پەیام

لە 35 هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی جەماوەری كوردستان دژ لە دامودەزگا داپڵۆسێنەركانی ڕژێمی بەعس، مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەری ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

ڕاگەیەندراوێك لە مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانەوە
بسم الله الرحمن الرحیم
﴿ۆسَكَنتُمْ فِی مَسَاكِنِ الَّژِینَ ڤَڵمُوا أَنفُسَهُمْ ۆتَبَیَّنَ ڵكُمْ كَیْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ ۆچَرَبْنَا ڵكُمُ الْأَمْپَاڵ﴾
ئەمڕۆ ٣٥ ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی گەلەكەمان دژی ڕژێمی بەعس و دەرپەڕاندن و لەناوبردنی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانیدا تێدەپەڕێت.

سەرەڕای پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان، بەو بۆنە گەورەیەوە وەبیر دەسەڵاتدارانی دەهێنینەوە كە ساڵ بە ساڵ بێهیوایی ئەو خەڵكەی بەعسی ڕاونا و ئێوەی هێنایە سەر دەسەڵات، بەهۆی گەندەڵیی و قۆرخكاری و قوڵبوونەوەی قەیرانەكان و كەلێنەكانی جیاوازیی چینایەتی، زیاتر و زیاتر دەبێت.

قەیران دوای قەیران و برسیكردنی خەڵك و قورستركردنی باری سەرشانی خەڵك، بووە بەدیلی ئەو هەموو بەڵێنەی ئێوە بە خەڵكتان دا !

هاوڵاتییانی بەڕێز ...

بەداخەوە لەپاڵ ئەو هەموو كێشە و قەیران و نەهامەتییەی هەمانە، ئەمساڵ یادی ڕاپەڕین كەوتووەتە ڕۆژێكەوە كە بەهۆی پەلامارەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلەوە، شەڕ و مەترسیی ماڵوێرانی و خوێنڕشتن و كاولكاری، هەوری ڕەشی بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا كێشاوە.

لەم دۆخە پڕ مەترسی و هەستیارەدا، بەهۆی مۆدێلی پشكپشكێنە و بیری تەسكی حیزبایەتی، نێوماڵی كورد لە ئەوپەڕی پەرتەوازەیی و دابڕاندایە، ئەمەش ئەگەری زەرەرمەندبوونمان لەم شەڕە ماڵوێرانكەرەدا زیاد دەكات.

ئێمە لە كۆمەڵی دادگەری، بە پێویستی دەزانین ئەم یادە بقۆزینەوە بۆ دووپاتكردنەوەی چەند ڕاستییەك و بەئاگاهێنانەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم:

یەكەم/ ناوچەكە شەڕێكی ماڵوێرانكەری تیادا هەڵگیرساوە و پێویست دەكات زۆر بە وریایی هەڵسوكەوت بكرێ، لەپێناو تێوەنەگلانی هەرێمی كوردستان  لە شەڕەكە.

دووەم/ خەڵكی هەرێمی كوردستان تووشی شەڕ و ئاوارەیی و ماڵوێرانی زۆر بووە و لەم سەردەمی نەبوونی و بێمووچەیی و گرفتاربوونی بە زۆرجۆری قەیرانەوە، پاراستن و دوورخستنەوەی لە شەڕ پێویستە لە پێشینەی هەموو هەوڵەكان بێت.

سێیەم/ هەرێمی كوردستان پێگەكەی هەستیار و دۆخەكەی ناسك و هەستیارترە، دەبێت لەم دۆخەدا بەرپرسانە مامەڵە بكرێ و گوێ بە هیچ فشار و هەڕەشە و تەماع و پیاهەڵدانێك نەدرێ و گەل و میللەت و قەوارەی سیاسیی خۆمان بخەینە پێش هەموو شتێكی دیكە و خۆمان و دەسەڵات و هەرێمەكەمان لەم ئاژاوە و فیتنەیەی هەڵگیرسێنراوە بێلایەن بكەین.

لەكۆتاییدا داوای كۆتاییهێنان بەم شەڕ و ماڵوێرانییە دەكەین بە گفتوگۆو لە یەكگەیشتن، چونكە دواجار شەڕ چەند تولانی بێت، سەرەنجامەكەی هەر دانیشتنە لەسەر مێزی دانوستان و گفتوگۆ.

لەم مانگەپیرۆزەدا لە خوای گەورە داواكارین ڕۆژوو و پەرستشەكانی هەمووان قبووڵ بفەرموێت و كوردستان و گەلەكەی بپارێزێت و بەدووری بكات لە شەڕ و ماڵوێرانی، تاكو لە بارودۆخێكی دوورلە شەڕ و دەنگی فڕۆكە و تەقینەوە جەژن بكەین و لە سایەی عەدلی موتڵەقی خۆیدا، حەساوەی دونیا و قیامەتمان بكات.

دووبارە ساڵیادی ڕاپەڕین لە خۆمان و گەلەكەمان و پێشمەرگەكانمان پیرۆز دەكەین و لە خوای مەزن دەپاڕێینەوە لە شەهیدەكانمان خۆش بێت و مەئوایان بەهەشتی بەرین بێت.

مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
پێنجی ئاداری ٢٠٢٦

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى دادگەرییەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر، پرسەنامە ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری پرسەی حاجی تەمەر ئیسماعیل ڕێكانی دەكات

  • پێش 2 هەفتە

    راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمەڵ هەوڵی دروستكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەكان دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    به‌رپرسی مه‌کته‌بی زانایانی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری دیاری کرا

  • 29/01/2026

    كۆمەڵی دادگەری: لەسەر سووكایەتیكردن بە ئیسلام سكاڵا تۆمار دەكەین

  • 28/01/2026

    مەکتەبى سیاسیى کۆمەڵى دادگەریى: پێویستە پشتیوانی خوشك و براكانمان بین لە ڕۆژاواى کوردستان

سەرەتا