4 رۆژ پێش ئێستا 259 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: لە ئۆپڕاسیۆنێكی ئاڵۆزدا دووەم فڕۆكەوانمان لە ئێران ڕزگار كردووە

پەیام

دوای خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگیی ئەمریكی لە ئاسمانی ئێران، سەرۆكی ئەمریكی سەركەوتنی ئۆپڕاسیۆنێكی ئاڵۆزی ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد كە دووەمین ئەندامی تیمی فڕۆكە تێكشكاوەكەیان لە نێو قووڵایی خاكی ئێراندا ڕزگار كردووە. 

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە دا كە سوپاكەیان یەكێك لە بوێرترین پرۆسەكانی گەڕان و ڕزگاركردنی لە مێژووی ئەمریكادا ئەنجام داوە. دەڵێت: "خۆشحاڵم پێتان ڕابگەیەنم كە ئەو ئەفسەرەی ڕزگار كرا، ئێستا لە شوێنێكی ئارام و سەلامەتدایە". 

ترەمپ ڕوونی كردەوە كە ئەو ئەفسەرە پلەی عەقیدە و لە چیا سەختەكانی ئێراندا لەلایەن هێزەكانی تارانەوە ڕاوەدوو نراوە. ڕایشیگەیاند: بۆ هێنانەوەی فرۆكەوانەكە، دەیان فڕۆكەی پڕچەككراو بە كوشندەترین چەكی جیهان ڕەوانەی ناوچەكە كراون و تەنیا یەكێك لە تیمی فڕۆكەوانەكان بە سووكی بریندار بووە. 

لە لێدوانەكەیدا، سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوە كرد "هۆكاری ئەوەی هەواڵی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانی یەكەمیان لە ڕۆژی هەینیدا شاردووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە بووە گیانی فڕۆكەوانی دووەم بپارێزن"، ڕایشیگەیاند: سەركەوتنی ئەم دوو ئۆپڕاسیۆنە سەلمێنەری باڵادەستیی ڕەهای ئاسمانیی ئەمریكایە بەسەر ئێراندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بەردەوامە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا داواى ڕاگرتنی هێرشەکان بۆسەر لوبنان دەکەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤانس: لوبنان به‌شێك نیه‌ له‌ ئاگربه‌ست

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: هێزەکانى ئەمریکا لەنزیک ئێران دەمێننەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌یرووت به‌ چڕی بۆردومان ده‌كرێت و ئیسرائیل ده‌ڵێت به‌شێك نیه‌ له‌ ئاگربه‌ست

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ لەسەر لوبنان ڕانەگیراوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر داوا ده‌كات لایه‌نه‌كان به‌ ئاگربه‌سته‌وه‌ پابه‌ند بن و گرژییه‌كان ڕابگرن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: ئاگربەست لەگەڵ ئێران؛ لوبنان ناگرێتەوە

سەرەتا