4 رۆژ پێش ئێستا
482 جار خوێنراوەتەوە
زێلێنسكی: جەنگى ئێران دەبێتەهۆى کەمبوونەوەى هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ ئۆكرانیا
پەیام
سەرۆكی ئۆكرانیا ترسی لە درێژەكێشانەی جەنگی سەر ئێران و كەمبوونەوەی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا دەردەبڕێت.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، لە لێدوانێكدا لە شاری ئیستەنبوڵ لە توركیا بۆ ڕۆژنامەوانان هۆشداریی دا، كە درێژەكێشانی جەنگی نێوان ئەمریكا-ئیسرائیل دژی ئێران دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا، بەتایبەت سیستەمی بەرگریی باتریۆت كە كیێڤ بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەكە بالیستییەكانی ڕووسیا زۆر پێویستییەتی.
زێلێنسكی وتی: دەبێت دان بەوەدا بنێین كە ئێمە چیتر لە پێشینەی كارەكان نین. ئاماژەی بەوەش كرد كە "بڕی هاوكارییەكان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ كەم دەبێتەوە، ئەمەش مەترسیی جدیی لەسەر داهاتووی بەرگریی ئۆكرانیا دروست دەكات".
سەرۆكی ئۆكرانیا ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە هەرچەندە داوایان لێ نەكراوە دەستوەردانی ڕاستەوخۆ لە قەیرانی گەرووی هورمزدا بكەن، بەڵام هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانیان داوای سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئۆكرانیایان لە كردنەوەی ڕێڕەوە دەریاییەكانی دەریای ڕەش بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە