2 رۆژ پێش ئێستا 217 جار خوێنراوەتەوە

چین: پشتگیری كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و دانوستانه‌كان ده‌كه‌ین

په‌یام

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، وەزیری دەرەوەی چین داوای لە تاران کرد گەرەنتی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز بکات و جەختی لە پشتگیریی پەکین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی کردەوە. 

لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، داوای کرد هەموو هەوڵێک بخرێتە گەڕ بۆ ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز. وەزیری دەرەوەی چین ئاماژەی پێ کرد کە پاراستنی ئاسایشی ئەم ڕێڕەوە دەریاییە لە بەرژەوەندیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە. 

وانگ یی وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەری و ئاسایشی خاکی ئێران، جەختی لە پێویستیی دەستەبەرکردنی ئازادی و سەلامەتیی گەشتی دەردووپاتی کردەوە. ناوبراو دۆخی ناوچەکەی بە "قۆناغێکی هەستیار" وەرچەرخان وەسف کرد و ڕایگەیاند پەنچەرەیەک بۆ ئاشتی کراوەتەوە. 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری دەرەوەی چین پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دووپاتی کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەنگاوە لە بەرژەوەندیی ئێران و ناوچەکە و جیهاندایە. هەروەها ئامادەیی پەکینی دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە فشارەکان بە مەبەستی هێورکردنەوەی گرژییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی ناوچەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 به یەک ملیۆن و 41 هەزار دینارە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەگەرى ڕێککەوتنى ئەمریکا و ئێران نرخى نەوت زیاتر دادەبەزێنێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەگەرى دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێران نرخی نەوت دادەبەزێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 99 دۆلارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 به یەک ملیۆن و 30 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چین: پشتگیری كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و دانوستانه‌كان ده‌كه‌ین

سەرەتا