06/06/2026 416 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

پەیام

لە نەخۆشخانەی شار دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران ئەمەش دواى ئەوەى تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ بوو بوو.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی شاری فریاکەوتنی فێرکاری لە سلێمانی توانییان لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەکی فریاگوزاریی بەپەلەوە، ژیانی کۆرپەیەکی ٣٧ هەفتەیی و دایکی لە مردن ڕزگار بکەن، دوای ئەوەی دایکەکە تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ بوو بوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو "ئافرەتێکی دووگیان کە تەمەنی کۆرپەکەی ناو سکی ۳۷ هەفتە (نزیکەی کۆتایی مانگی نۆیەم) بووە، بەهۆی توشبوونی بە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆوە، بەپەلە و بە برینداری گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شار، بەهۆی مەترسی ڕووداوەکە لەسەر ژیانی دایکەکە و کۆرپەکەی دەستبەجێ پەیوەندیکرا بە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانییەوە و لەوێوە تیمێکی بە ئەزموون و بەسەرپەرشتی پزیشکێکی پسپۆڕ بە سێتی نەشتەرگەری تەواوە گەیشتنە نەخۆشخانەی شار.

بەڕێوبەرایەتی  تەندروستی سلێمانی، ئاماژەى بەوەشکردووە "بەهۆی هەستیاریی دۆخی کۆرپەکەوە، بڕیاری نەشتەرگەریی فریاگوزاریی خێرا درا و خۆشبەختانە تیمە پزیشکییەکە توانییان بە سەرکەوتوویی منداڵەکە لە سکی دایکی دەربهێنن و ژیانی لە مەترسی ڕزگار بکەن".

باسى لەوەشکردووە "دوای دڵنیابوونەوە لە جێگیربوونی دۆخی تەندروستیی کۆرپە نوێبووەکە، قۆناغی دووه‌می فریاگوزارییەکە دەستیپێکرد. تیمەکانی بەشی شکاوی و نەشتەرگەریی گشتی چوونە ناو پرۆسەکەوە و نەشتەرگەرییەکی تریان بۆ چارەسەرکردنی ئەو شکاوییانە ئەنجامدا کە بەهۆی ڕووداوەکەوە شکاوی لە ڕانی دایکەکەدا دروستببوون".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ باکۆ دەستی پێکرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەى پلەکانى گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە کابینەى نۆدا 13 مووچەى تەواو دابەشنەکراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشکراوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێباز حەملان: مەسرور بارزانی توانیویەتی بەرەنگاری هەموو پیلان و قەیرانەکان ببێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانى گەرما لە هەرێم بۆ سەرووى 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دوو مانگى دیکە هێزەكانی لە هەولێر دەكشێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چوار ملیار دینار دابەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگریی دەمێنێتەوە

سەرەتا