2 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە
پەیام
ڕاوێژكاری ڕێبەری باڵای ئێران بانگەوازی وڵاتانی ناوچەكە دەكات هیواكانیان بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیلەوە نەبەستنەوە.
لە نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس و لەمیانی دانوستانەكانی لوبنان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی، عەلی ئەكبەر ویلایەتی، ڕاوێژكاری موجتەبا خامنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە وڵاتانی ناوچەكە كە هیوای خۆیان بە "تراویلكە، یان سەرابی ڕێككەوتن و سازان" لەگەڵ قەوارەی زایۆنی نەبەستنەوە.
ڕاوێژكارەكەی ڕێبەری باڵای ئێران نووسی: مەترسییە مێژووییەكانی بیرمەندانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە گۆڕانی ئێران بۆ هێزێكی ناوچەیی بووەتە ڕاستی و هاوكێشەیەكی نوێش لە ناوچەكەدا دروست بووە، كە تێیدا پێگەی ئێران وەك هێزێكی كاریگەر جێگیر بووە و چیتر ناتوانرێت فەرامۆش بكرێت.
ڕاوێژكارەكەی ڕێبەری باڵای ئێران ڕایشیدەگەیەنێت: پێویستیی سەرۆكی ئەمریكا بە ڕێككەوتنێكی كاتی بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز، نیشانەی شكستی تیۆری هەڕەشەی ئێران و سەركەوتنی "دەسەڵاتی بەرگرییە، یان ئەوەی بەرەی ئێران بە موقاوەمە ناوی دەبات".
بەرپرسەكەی ئێران جەختیشی كردەوە كە ئاشتییەكی بەردەوام تەنیا لە ڕێگەی هاوسەنگی هێزەوە بەدەست دێت، نەك لە ڕێگەی بەڵێنە دیپلۆماسییە بێ بنەماكان و ئەو خەونانەی تێچووی زۆریان هەیە!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە