06/06/2026 341 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عەلى باپیر: دڵسۆزى ئەو خەڵک و وڵاتەین و کارمان بۆ تەبایی کردووە

پەیام

کۆمەڵى دادگەریى کوردستان دیدارى (٢٥ ساڵ شانازى و هیوا) لە شارى سلێمانى ئەنجام دەدات و لە وتارێکیشدا مامۆستا عەلى باپیر وتارى سەرۆکى کۆمەڵى دادگەریى ڕایگەیاند: ئیمە دڵسۆزى ئەو خەڵک و وڵاتەین و کارمان بۆ تەبایی کردووە.

ڕاشیگەیاند: وەکو کۆمەڵ لە ڕابردوودا ئامادەى باجدان بووین بەڵام ئامادەى سەرنەویکردن نەبووین، لە ڕووى بەشداریی سیاسیشەوە، نوێنەرەکانمان دیاربوون و سەریان بەرز بووە و ڕوویان سوور بووە و یەک بە دە بوون بەراورد بەوانى دى". 

وتیشى "دامودەزگاکانمان جیاوازییان لە نێوان خەڵکدا نەکردووە و ئینتیماى سیاسییان نەخوێندووەتەوە و بە یەکسانى خزمەتى هەمووانیان کردووە".

مامۆستا عەلى باپیر وتیشى "هەمیشە هەر ڕەخنە بگرین پێم هەڵەیە، ئێمە لەگەڵ حەقى هەموو کەسداین و دژى ناحەقین لەگەڵ هەموو کەسدا".

باسى لەوەشکرد "هەڵبژاردن کراوە بەڵام ساختەکارى زۆر بووە، دەبوو لەبرى ئەو سێ کورسییەى کە  هێنامان حەوت کورسی بوایە بەڵام دیزاین کراو سێ کورسى بۆ ئێمە دانرا، سەرەنجام بایکۆتى پەرلەمانى کوردستانمان کرد، بەڵام نەمان وت کە دنیا بۆ ئێمە نەبوو با کاول بێت، لەگەڵ ئەوەش نین".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەیاننامەیەک لە بۆردی یاسایی کۆمەڵی دادگەرییەوە

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمەڵ و یەكگرتوو ژمارەیەك بڕیاریان بۆ كاری پێكەوەیی دا

  • پێش 3 هەفتە

    پیرۆزبایی ١٧یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی (سپێدە)

  • پێش 3 هەفتە

    وەفدێکی مەکتەب سیاسی و مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ڕاگەیەندراوی مەكتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵ، بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی و یادی هیجرەتەوە

  • پێش 4 هەفتە

    كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی زانا و كەسایەتی ئیسلامى 12 ساڵى تێپەڕاند

  • پێش 4 هەفتە

    شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی سه‌ردانی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵ ده‌كات

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: شەڕی سەر ئێران دۆخی ناوچەكەی زیاتر ئاڵۆزتر كرد

سەرەتا