05/06/2026 262 جار خوێنراوەتەوە

عێراق هانی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێم دەدات دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە

پەیام
 
وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، كە كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران عەلی فالح زەیدی لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ دڵنیاكردنەوەی ئەو كۆمپانیا بیانییانە بووە كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی ئارامی كاركردن. 

باسم محەمەد خوزەیر عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق جەختی كردەوە، كە هانی كۆمپانیاكانیان داوە بۆ دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو ئاستەنگانە كراوە كە ڕووبەڕووی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم دەبنەوە لە كاتی كاركردنیاندا و سەرۆكوەزیران بەڵێنی داوە كە لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕادەسپێرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە كێشەكان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بە مەبەستی باشتركردنی ژینگەی كاركردن.
ئەمەش بەشێكە لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ هاوكاریكردنی كۆمپانیاكان و بەرزكردنەوەی ئاستی داهاتی نیشتمانی.

وەزارەتی نەوت دووپاتی كردەوە ئامانجیان بەردەوامبوونی كارەكان و پاراستنی مافی وەبەرهێنەرانە لە عێراق، ئەم دیدارەش كە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دامەزراوە نەوتییەكان ئامادەی بوون، دەبێتە هۆی دڵنیایی زیاتر بۆ كۆمپانیاكان تا لە كارەكانیان بەردەوام بن و ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێم زیاد بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران نرخی نه‌وتی دابه‌زاند

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆیتەرز: هێشتا ئێران سوورە لەسەر وەرگرتنی باج لە تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 97 دۆلارە

سەرەتا