2 کاتژمێر پێش ئێستا 16 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران كۆ دەبێتەوە

پەیام

چوارچێوەی هەماهەنگی سەرجەم لایەنەكانی نێو هاوپەیمانییەكەی، بۆ كۆبوونەوەی یەكلاكردنەوەی كاندیدی كۆتایی پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق، بانگهێشت كرد.

 ئەمیندارێتی گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: سبەی دووشەممە كۆبوونەوەیەك لە نووسینگەی بەڕێز عەممار حەكیم بەڕێوە دەچێت.

بە پێی بەیاننامەكە لە كۆبوونەوەكەی سبەیدا تەنیا یەك بڕگەی كار هەیە ئەویش یەكلاكردنەوەی ناوی كاندیدی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانە.

لای خۆیەوە هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان ڕایگەیاند: پشتگیریی خۆیان بۆ نوری مالیكی كشاندووەتەوە و محەمەد شیاع سودانی تەنها كاندیدی فەرمییمانە.

 خالید وەلید، سەركردە لەو هاوپەیمانییەكە ئاماژەی بەوە كرد، كە پێداگری حزبی دەعوە لەسەر مالیكی قەیرانەكان ئاڵۆزتر دەكات و ئێستا هەشت لایەنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ بژاردەی سودانیدان بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی و ئێستاش پێویستیان بە كۆبوونەوەیە بۆ دەركردنی ئەو بڕیارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران كۆ دەبێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا ڕەتی دەكاتەوە مالیكی لە كاندیدبوون بۆ سەرۆكوەزیران كشابێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چوار دانیشتنی پەرلەمانى عێراق لەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەى چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیران دواخرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ لە عێراق دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا داوا لە عێراق دەكات گرووپە چەكدارەكان هەڵبوەشێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ بەهێزكردنی پاسپۆرتەكەی، عێراق لیژنەیەكى باڵا پێك دەهێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تاوتوێى ناوى شەش کاندید بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانى نوێى عێراق دەکرێت

سەرەتا