2 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا داوا لە عێراق دەكات گرووپە چەكدارەكان هەڵبوەشێنێتەوە
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە حکومەتى عێراق دەکات گرووپە چەكدارەكان هەڵبوەشێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنەراوێكدا داوای لە حكومەتی عێراق كرد گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە و جەختكراوەتەوە لەوەی پشتیوانی عێراقێكی سەقامگیری پێشكەوتووی خاوەن سەروەریی دەكەن، لەهەمانكاتدا داوای ڕێگری لە بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ ئەنجامدانی چالاكیی دەكەن كە دەبێتە هۆی تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات گروپە چەكدارەكانی سە بە ئێران هەڵبوەشێنێتەوە، دەڵێت ئەو گروپانە هەڕەشە لەژیانی ئەمریكیەكان دەكەن و پلان دادەنێن و هێرشیان كردوەتە سەر هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و سەروەریی عێراق وڵات لەناودەبات.
لە ڕاگەیەنراوەكە ئاماژەبەوەكراوە ڕێكاری یەكلاكەرەوە بۆ لێپرسینەوەی ئەو گروپە چەكدارانە دەگرنەبەر و بەڵێنیدا هەر كەسێك پشتیوانی توندوتیژی ئەو میلشیانە بكات ئەوا ڕووبەڕووی دەرەنجامێكی خراپ دەبێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە