1 کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

دەوڵەتی یاسا ڕەتی دەكاتەوە مالیكی لە كاندیدبوون بۆ سەرۆكوەزیران كشابێتەوە

پەیام 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەخت دەكاتەوە كە تا ئێستا نوری مالیكی پاڵێوراوی چوارچێوەی هەماهەنگییە و ئەو دەنگۆیانەش ڕەت دەكاتەوە باس لە گۆڕینی دەكەن.

هیشام ڕوكابی بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە ڕاگەیەنراوێكیدا لە ڕێی تۆڕی ئێكس دەڵێت: ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە دەكەن بە بیانووی "زەحمەتیی پەیوەندیكردن بە مالیكی" بێبنەمان و ڕاستیی نین.

 ڕوكابی ئاماژەی بەوەش كرد كە نوری مالیكی وەك كاندیدی فەرمیی چوارچێوەی هەماهەنگی ماوەتەوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی بۆ گۆڕینی، یان دیاریكردنی كەسێكی دیكە لە شوێنی ئەو نەدراوە.

ناوبراو داوای لە لایەنە سیاسییەكانیش كرد، بە بوێرییەوە بڕیار بدەن و پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت لە وادە دەستوورییەكاندا تەواو بكەن، نەك بەرپرسیارێتیی دواكەوتنەكان بخەنە ئەستۆی لایەنەكانی دیكە.

بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایشیگەیاند: هەر لایەنێك دەیەوێت كاندیدێكی نوێ دیاری بكات، دەتوانێت بە هەمان میكانیزمی زۆرینە كە مالیكی پێ كاندید كرا، كاندیدبوونی بكێشێتەوە و كەسێكی دیكە پێشنیاز بكات، چونكە دۆخی ئێستای وڵات بەرگەی سستی و پەككەوتنی زیاتر ناگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا ڕەتی دەكاتەوە مالیكی لە كاندیدبوون بۆ سەرۆكوەزیران كشابێتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار دانیشتنی پەرلەمانى عێراق لەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆبوونەوەى چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیران دواخرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ لە عێراق دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا داوا لە عێراق دەكات گرووپە چەكدارەكان هەڵبوەشێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ بەهێزكردنی پاسپۆرتەكەی، عێراق لیژنەیەكى باڵا پێك دەهێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تاوتوێى ناوى شەش کاندید بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانى نوێى عێراق دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە لەسەر پۆستی سەرۆكوەزیران دەکات

سەرەتا