6 رۆژ پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
بۆ بەهێزكردنی پاسپۆرتەكەی، عێراق لیژنەیەكى باڵا پێك دەهێنێت
پەیام
حكومەتی عێراق لیژنەیەكی باڵا بۆ بەهێزكردنی پلەی پاسپۆرتی عێراقی پێك دەهێنێت.
فەلاح عەبدولحەسەن ساعدی، سەرۆكی فەرمانگەی كونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەیەكی باڵا بە نوێنەرایەتی وەزارەتەكانی دەرەوە و ناوخۆ، بۆ باشتركردنی پێگەی پاسپۆرتی عێراقی لەسەر ئاستی جیهان پێك هێنراوە.
فەلاح عەبدولحەسەن ساعدی ڕایشیگەیاند: هەوڵەكان بۆ واژووكردنی ڕێككەوتنی نوێ لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەردەوامن تا هاوڵاتیانی عێراقی بتوانن بە ئاسانی و بێ ڤیزا گەشت بكەن.
ساعدی ڕوونیشی كردەوە "لە ئێستادا عێراق لەگەڵ وڵاتانی وەك ئێران، تونس، لوبنان و وڵاتانی دیكەی عەرەبی و ئاسیایی، ڕێككەوتنی بێ ڤیزای هەیە، بەڵام بۆ وڵاتانی "شنگن"ی ئەوروپی بەهۆی توندیی ڕێكارە ئەمنییەكان و مەترسیی كۆچی نایاسایی، هێشتا هیچ ڕێككەوتنێك لە ئارادا نییە".
جەختیشی كردەوە كە بەهێزبوونی پاسپۆرتی عێراقی بە سەقامگیریی ئەمنی و ئابووریی نێوخۆ و زیادبوونی ژمارەی ئەو وڵاتانەوە بەستراوەتەوە كە ڕێگە بە چوونە ناوەوەی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ وڵاتەكەیان بە بێ ڤیزا دەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە