1 کاتژمێر پێش ئێستا 166 جار خوێنراوەتەوە

چوار دانیشتنی پەرلەمانى عێراق لەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت

پەیام

لەم هەفتەیە چوار دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و خوێندنەوە بۆ 11 پێشنیازەیاسا ئەنجام دەدات كە یەكێكیان سەربازیی زۆرەملێیە.

بە پێی ئەو كارنامانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردوونەتەوە "ڕۆژەكانی یەكشەممە، دووشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دانیشتنی ژمارە 18 تا 21ی خۆی ئەنجام دەدات".

لە كارنامەكاندا هاتووە لە دانیشتی ژمارە 18ی یەكشەممەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای خزمەتی ئاڵا، یان سەربازیی زۆرەملێ بە ئامادەبوونی لیژنەكانی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی یاسایی، پێشنیازەیاسای هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجوومەنی شێرپەنجەی ساڵی 1985.

هەروەها ڕێكخستنی مافەكانی قوربانییانی ڕووداوگەلێكی ڕابردوو ئەنجام دەدات وەك قوربانییانی نەخۆشخانەی خەتیب، ڕووداوەكی حەمدانیە، قوربانیانی ناوەندی بەبازاڕكردنی كۆرنیش لە واست، 

ڕۆژی دووشەممەیش لە دانیشتنی ژمارە 19دا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاساكانی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئاو و یاسای نێوبژیوانی دەكات.

ڕۆژەكانی چوار شەممە و پێنجشەممەیش لە دانیشتنەكانی 20 و 21یدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ شەش پێشنیازەیاسا دەكات ئەوانیش: پێشنیازەیاسای (وەزارەتی گەیاندن، بەڕێوەبردنی پاشەڕۆ قورسەكان، پێشنیازەیاسای چاودێریی نەجەوانان، پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاراستنی مامۆستایان و ڕێنماییكارە پەروەردەییەكانی ساڵی 2018).

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار دانیشتنی پەرلەمانى عێراق لەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆبوونەوەى چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیران دواخرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ لە عێراق دەكرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا داوا لە عێراق دەكات گرووپە چەكدارەكان هەڵبوەشێنێتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ بەهێزكردنی پاسپۆرتەكەی، عێراق لیژنەیەكى باڵا پێك دەهێنێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاوتوێى ناوى شەش کاندید بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانى نوێى عێراق دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە لەسەر پۆستی سەرۆكوەزیران دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای خزمەتی سەربازی ده‌درێت

سەرەتا