1 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
نزیكبوونهوهی كاتی دانوستانهكان؛ نرخی نهوتی دابهزاند
لەگەڵ هەواڵى دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران لە پاکستان. نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا ڕووی لە دابەزین کرد.
بەپێی داتا نوێیەکان، نرخەکانی وزە بە ڕێژەی زیاتر لە لەسەدا ١ دابەزیون. نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٩٤ پۆینت ٤٧ دۆلار و نەوتی تەکساسیش بۆ ٨٨ پۆینت ٣٣ دۆلار دابەزی. ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە کە بازرگانان چاویان لە ئەنجامی گفتوگۆکانی ئەم هەفتەیەیە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست یان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەنێوان تاران و واشنتۆن، بۆ ئەوەی هاتوچۆى ڕێڕەوە ئاوییەکان جارێکی دیکە ئاسایی ببنەوە.
دامەزراوە داراییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە داخرانی گەرووەکە تا ئێستا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی لەسەدا ٣ ی خواستی جیهانی لەسەر نەوت. هەروەها ئەگەر ئاڵۆزییەکان مانگێکی دیکە بخایەنن، ڕەنگە نرخی نەوت بۆ سەرووی ١١٠ دۆلار بەرز ببێتەوە و زیانێکی گەورە بەر کەرتی وزە بکەوێت.
شارەزایانی بانکی هۆشداریى ئەوەشیان داوە، ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا، بازاڕ ڕووبەڕووی پچڕانی درێژخایەنی دابینکردنی وزە دەبێتەوە و نرخەکان بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرز دەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە