05/06/2026 266 جار خوێنراوەتەوە

شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

پەیام

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ فراكسیۆنی ئاكپارتی كۆ بوونەوە بۆ تاوتوێكردنی "یاسای چوارچێوە" كە مۆڵەتی گەڕانەوە دەداتە ئەندامانی پەكەكە و پڕۆسەی ئاشتی خێرا دەكات.

ئەمڕۆ هەینی، شاندی ئیمراڵیی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی)، كە لە پەروین بوڵدان و میتحات سانجار پێكهاتبوون، لە پەرلەمانی توركیا لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) كۆبوونەوە.

 تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی ڕەشنووسی "یاسای چوارچێوە" یان "یاسای ڕەگ وڕیشە" بوو كە وەك هەوڵێكی نوێ بۆ چارەسەری پرسی كورد لە توركیا دەبینرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم ڕەشنووسە لە 7 بۆ 8 خاڵ پێكهاتووە و پێشتر لە دیداری دوورگەی ئیمراڵیدا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان گفتوگۆی لەسەر كراوە. 

پەروین بوڵدان ڕایگەیاندووە كە ئۆجەلان ئەم یاسایە بە بنەڕەتی دەزانێت بۆ خێراكردنی پڕۆسەی دیموكراسی. 

ناوەرۆكی یاساكە ڕێگە بە ئەندامانی پەكەكە دەدات لە ماوەیەكی دیاریكراودا سوودمەند بن و بگەڕێنەوە بۆ توركیا یان بچنە هەر وڵاتێكی دیكە كە خۆیان دەیانەوێت. 

ئەم دانوستانانە وەك هەوڵێكی جدیی پەرلەمانی دادەنرێن بۆ دروستكردنی بنەمایەكی یاسایی بۆ قۆناغێكی نوێی ئاشتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ باکۆ دەستی پێکرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەى پلەکانى گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە کابینەى نۆدا 13 مووچەى تەواو دابەشنەکراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشکراوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێباز حەملان: مەسرور بارزانی توانیویەتی بەرەنگاری هەموو پیلان و قەیرانەکان ببێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانى گەرما لە هەرێم بۆ سەرووى 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دوو مانگى دیکە هێزەكانی لە هەولێر دەكشێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چوار ملیار دینار دابەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگریی دەمێنێتەوە

سەرەتا