2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
پەرلەمان داواى پڕۆژە یاسایەکی نوێى مووچە دەکات کە مووچەى فەرمانبەران بەرز دەکاتەوە
ئەنجومەنی نوێنەران داوای پەلەکردن دەکات لە هەموارکردنەوە یان ناردنی پڕۆژەیاسای نوێی مووچەی فەرمانبەران، بە ئامانجی کەمکردنەوەی جیاوازییەکان و، بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە وڵاتدا.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات پەلە بکات لە هەموارکردنەوەی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی، یان ناردنی پڕۆژەیاسایەکی نوێ بۆ پەرلەمان، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی خشتەی مووچەکان.
سەرۆکى پەرلەمان لە نووسراوەکەدا کە ٢١ـى ئایاری ئەمساڵى لەسەرە، ئاماژەی پێ کردووە کە ماوەیەکی درێژ بەسەر دەرچوونی یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨ی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران و بڕیاری ژمارە ٤٠٠ی ساڵی ٢٠١٥ی تایبەت بە خشتەی مووچەکاندا تێپەڕیوە، بێ ئەوەی چاکسازی و هەموارکردنەوەی پێویستیان تێدا بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی هەڵاوسان و گرانی بازاڕ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە کۆتایی نووسراوەکەدا کە لەلایەن هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئاراستەی سەرۆک وەزیران کراوە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە گۆڕانکاری لەم یاسایەدا ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەقامگیریی پیشەیی و کۆمەڵایەتی فەرمانبەران دەبێت و بنەماکانی یەکسانی لە نێوان چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا دەچەسپێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە