02/06/2026 416 جار خوێنراوەتەوە

كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان سەردانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەكات

پەیام:
پێشنێوەڕۆى ئەمڕۆ 2ـی حوزه‌یرانی 2026 وەفدێكی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان، كە پێكهاتبوون لە جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەكه‌ و دەستەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، بە مەبەستی پیرۆزبای ساڵیادی ڕاگەیاندنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەرییان كرد لە شاری سلێمانی.
وەفده‌كه‌ لە لایەن محەمەد حكیم و كاك شێخ فەخرەدین ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و عەبدولڕەحمان ئەحمەد نوێنەری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و شەریف وەرزێر بەرپرسی مەكتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان پێشوازییان لێکرا.
وەفدی میوان خەبات و خزمەتی كۆمەڵی دادگەریان بەرزنرخاند لە خەباتی رزگاری خوازی كوردستان و سەرجەم بوارەكاندا.
لە لایەن كۆمەڵی دادگەریی كوردستانیشەوە دەستخۆشی لە كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كرا لە بارەی هەوڵ و تێكۆشانیان لە پێناو خرمەتی پێشمەرگە دێرینەكان و لایەنە سیاسیەكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • پێش 3 هەفتە

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • پێش 3 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیامەكەی مامۆستا عەلی باپیر، پشتیوانیی كەسایەتییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا

سەرەتا