1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
ئەو سێ منداڵەی كەوتنە نێو ئاوى گەلی عەلی بەگەوە هێشتا نەدۆزراونەتەوە
پەیام
شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی گەڕانەوە لە گەشتێكی خێزانی ئۆتۆمبێلێك لە ناوچەی گەشتیاریی گەلی عەلی بەگ نزیك بە گوندی كانی ماران سەر بە ئیدارەی سۆران بە پێنج سەرنشینەوە كە دوو گەورە ساڵ و سێ منداڵ بوون، كەوتە نێو ڕووبارەكە.
شۆفێرەكە و ئافرەتێكی سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە كە پوور و خوشكەزا بوون ڕزگاریان بووە، بەڵام سێ منداڵ كە دوو كوڕ و كچێكن، لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكە كەوتنە نێو ڕووبار و تائێستاش تەرمەكانیان نەدۆزراونەتەوە.
منداڵەكان تەمەنیان چوار ساڵ، شەش ساڵە و كچەكەش تەمەنی 12ساڵە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە