1 کاتژمێر پێش ئێستا
12 جار خوێنراوەتەوە
ئێران بەرهەمهێنانی نەوتی كەمكردەوە و 4.8 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە
پەیام
بەهۆی گەمارۆ دەریاییەكانی ئەمریكا و پڕبوونی كۆگاكانی نەوتەوە، ئێران بەرهەمهێنانی كەمكردەوە، بەرپرسێكی ئەمریكاش دەڵێت: بە ئابڵوقەی دەریایی نزیكەی پێنج ملیار دۆلار زیانمان بە ئێران گەیاندووە.
ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری بەرپرسانی ئێرانییەوە بڵاوی كردەوە: ئێران وەك هەنگاوێكی پارێزگاری دەستی كردووە بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكاندا، چونكە بەهۆی نەبوونی كڕیار و ڕێگریی كەشتییەكان، تەنیا مانگێكی ماوە بۆ ئەوەی توانای كۆگاكردنی نەوت لە وڵاتەكەدا بە تەواوی پڕ ببێت.
ئەو بەرپرسە دەڵێت: ئەزموونی پێویستیان بۆ داخستنی كاتیی بیرە نەوتەكان هەیە و ئامادەن لەم "جەنگە ئابوورییەدا" بۆ ماوەیەكی درێژ بەرگری بكەن.
لای خۆیەوە، بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) دەڵێت: گەمارۆ دەریاییەكەی ئەمریكا لە ماوەی تەنها دوو هەفتەدا، نزیكەی چوار ملیار و 800 ملیۆن دۆلار زیانی بە داهاتی نەوتی ئێران گەیاندووە.
هاوكات فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم)یش ڕایگەیاند: تا ئێستا 42 كەشتییان گەڕاندووەتەوە كە ویستوویانە بچنە نێو بەندەرەكانی ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە