60 خولەک پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
بهغدا.. خۆپیشاندهرانی تشرین داوای دادگایی بكوژی خۆپیشاندهران دهكهن
سەدان هاوولاتیی عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یادی حەوت ساڵەی خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕوویان لە مەیدانی تەحریر کرد و داوای چاکسازی و دادگاییکردنی بکوژانی خۆپیشاندەرانیان کرد.
خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای عێراق و درووشمی جۆراوجۆر، لە مەیدانی تەحریری ناوەندی بەغدا کۆبوونەوە و لە ئێستاشدا ژمارەی بەشداربووان بەردەوام لە زیادبووندایە.
جاسم حەمید، یەکێک لە خۆپیشاندەران، ڕایگەیاند کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە یادی حەوت ساڵەی شۆڕشی تشریندا بۆ نوێکردنەوەی پەیمانە لەگەڵ شەهیدان و درێژەدانە بە خۆپیشاندانەکان تاوەکو بەدەستهێنانی نیشتمانێکی ئازاد و دوور لە دەستوەردانی دەرەکی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە