1 کاتژمێر پێش ئێستا 138 جار خوێنراوەتەوە

تره‌مپ هەڕەشە له‌ ئێران دەکات و ئه‌و وڵاته‌ش وەڵام دەداتەوە


دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا کە ئەگەری هەیە جارێکی دیکە فەرمانی بۆردوومانکردنی ئێران دەربکاتەوە، لەبەرانبەریشدا سوپای پاسداران هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەکی دووهێندە توند دەکات. 
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە ویلایەتی فلۆریدا، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ڕەنگە ناچار بێت بۆ تەواوکردنی ئەو کارەی دەستی پێ کردووە جارێکی دیکە ئێران بۆردوومان بکاتەوە، ئیدیعای ئەوەشی کرد کە واشنتن لە ڕووی سەربازی و داراییەوە تارانی بە تەواوی وێران کردووە و هیچی بەدەستەوە نەماوە. سەبارەت بە پەلاماری نوێش، تره‌مپ جەختی کردەوە: "لە هەموو حاڵەتێکدا ئێمە سەردەکەوین، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە ئێران بۆردوومان بکەمەوە"، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زە هیڵ کە ئاشکرای کردبوو فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) پلانەکانی بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ناوخۆی ئێران ئامادە کردووە. 
لە وەڵامی ئەم لێدوانانەدا، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دا کە هەر هێرشێکی واشنتن و تەلئەبیب بە وەڵامێکی دووهێندە توندتر بەرپەرچ دەدەنەوە؛ هاوکات عەلی عەبدوڵڵاهی، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاشکرای کرد کە سوپا توانیویەتی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا بە دووریی ٧٠٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئێران دووربخاتەوە و ڕێگری لە نزیکبوونەوەیان لە گەرووی هورمز بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ هەڕەشە له‌ ئێران دەکات و ئه‌و وڵاته‌ش وەڵام دەداتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کیم جۆنگ ئوون بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە شارێکی سنووریی چین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە ئێران بۆردومان بکەم

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیموكراتەكان لە دەنگدانی پێشوەختەی كۆنگرێسی ئەمریكادا پێشەنگن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی دەستی پێكردەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكان لە ئەوروپا بەردەوامە و دەسەڵاتداران هەوڵی كپكردنەوەی دەدەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنتاگۆن پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆسی چینی خستە لیستی دامەزراوە مەترسیدارەكانەوە

سەرەتا