1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
لە میسان خۆپیشاندەران دژی داخستنی دەروازەی شەیب ڕێگەی کۆمپانیا نەوتییەکانیان داخست
لە میسان خۆپیشاندەران دژی داخستنی دەروازەی شەیب ڕێگەی کۆمپانیا نەوتییەکانیان داخست
دەیان هاووڵاتی لە پارێزگای میسان وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر بڕیاری حکوومەت بۆ داخستنی دەروازەی سنووریی شەیب لەگەڵ ئێران، ڕێگەی سەرەکیی هاتوچۆی کۆمپانیا نەوتییەکانیان داخست.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی شەفەق نیوز، ناڕازییان ڕێڕەوی بازەرگانیان داخست کە دەچێتە سەر کۆمپانیا نەوتییەکان لە پارێزگاکەدا، و لە نێو چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکاندا داوای پاشگەزبوونەوە لە بڕیارەکە و دەستپێکردنەوەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانییان کرد. داخستنی دەروازەی شەیب بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی سەوزە و میوە لە بازاڕەکانی میساندا، ئەمەش نیگەرانیی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە دەکەن.
ئەم پەرەسەندنە دوای ئەوە هات کە حکوومەتی عێراق لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا بە فەرمی دەروازەی سنووریی شەیبی تا کاتێکی نادیار داخست، ئەمەش ناڕەزایەتیی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانی لێکەوتەوە بەهۆی نەبوونی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلایەن بەغداوە، دانیشتووانی پارێزگای میسانیش هۆشداری دەدەن کە پچڕانی هاوردەکردن لە دەرەوە، زیانی گەورەی ئابووری لە کەرتی بازرگانی و بژێویی هاووڵاتییان دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە