2 کاتژمێر پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
گرژییەكانی گەرووی هورمز زیادیان كردووە و دوو درۆن خرانە خوارەوە
پەیام
گرژییەكانی گەرووی هورمز ڕوویان لە زیادبوون كردەووە، ئێران ڕێگری لە نەوتهەڵگرێك كرد و ئەمریكاش باس لە خستنەخوارەوەی دوو درۆن دەكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارودۆخی گەرووی هورمز جارێكی دیكە ئاڵۆزی تێكەوت دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە باشووری ئێران بیسترا، لەو بارەیەوە میدیاكانی ئێران و سوپای پاسداران ڕایانگەیاند، دەنگی تەقینەوەكان لە نزیك كەناراوەكانی "سیریك" و "بەندەر عەباس" پەیوەندی بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو كەشتییە سەرپێچیكارەوە هەبووە، كە دوای ئاگاداركردنەوە ناچار بووە پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بێت.
سوپای پاسداران جەختی كردەوە، كە بە توندی ڕووبەڕووی هەر كەشتییەك دەبنەوە بیەوێت بێ مۆڵەت لە گەرووەكە تێپەڕێت.
لەلایەكی دیكەوە، بەرپرسێكی بەرگری ئەمریكا بە كەناڵی (فۆكس نیوز)ی ڕاگەیاندووە، ئێران هەوڵی بەئامانجگرتنی كەشتییە بازرگانییەكانی داوە و هێزەكانی ئەمریكا توانیویانە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی بخەنە خوارەوە.
سەرچاوە فەرمییەكانی پارێزگای هورمزگانیش ڕەتی دەكەنەوە هیچ تەقینەوەیەك لە ناوخۆی شارەكەدا ڕووی دابێت.
ئەم پەرەسەندنانە لە كاتێكدایە كە دەنگۆی جیاواز لەبارەی هۆكاری تەقینەوەكان و هەوڵەكانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز لە ئارادایە، لە كاتێكدا واشنتۆن جەخت لە بەردەوامی جووڵەی كەشتیوانی دەكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە