1 کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەگەر ئەمریكا لە بەڵێنەكانی پەشیمان نەبێتەوە، بەمزووانە ڕێككەوتن واژۆ دەكەن

پەیام

تاران لە ڕێككەوتن لەگەڵ واشنتۆن نزیك دەبێتەوە؛ میدیا ئێرانییەكان دەڵێن حكومەتەكەیان بە مەرجێك لەگەڵ واژۆكردنی گرێبەستەكەدایە كە واشنتۆن پاشەكشەی كردبێت.

ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، ئەگەرێكی زۆر هەیە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا سەركردایەتی باڵای ئێران ڕەزامەندی لەسەر واژۆكردنی ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا نیشان بدات. 

بەپێی زانیارییەكان، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە واشنتۆن ڕەزامەندی لەسەر ئەو ڕەشنووسە نیشان داوە كە تاران پێش دوو هەفتە پێشكەشی كردبوو، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرەتا داوای مەرجی زیاتری كردبوو.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بە نێوەندگیری وڵاتی قەتەر، واشنتۆن لەو مەرجە زیادانەی ترەمپ پاشەكشەی كردووە و گەڕاوەتەوە سەر پێشنیارە بنەڕەتییەكەی تاران. 

حكومەتی ئێران جەختی كردووەتەوە، كە ئەگەر ئەمریكا جارێكی دیكە لە بەڵێنەكانی پەشیمان نەبێتەوە، ئەوا بەم نزیكانە یاداشتی لێكتێگەیشتنەكە واژۆ دەكەن. 

ئەگەری ئەم ڕێككەوتنە لە ئێستادا زۆر بەرزە و چاوەڕێی بڕیاری كۆتایی دەكرێت.

لەلایەكی دیكەوە، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند كە فەرمانی ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی دەركردووە كە بڕیار بوو شەوی ڕابردوو بكرێنە سەر ئێران، چونكە تاران ڕەزامەندی لەسەر واژۆكردنی ڕێككەوتنەكە نیشان داوە. ترەمپ ئاماژەی بەوەش كردووە كە وڵاتانی نێوەندگیر هەموویان لەسەر مەرجەكانی ئەم گرێبەستە ڕازی بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرژییەكانی گەرووی هورمز زیادیان كردووە و دوو درۆن خرانە خوارەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ئەمریكا لە بەڵێنەكانی پەشیمان نەبێتەوە، بەمزووانە ڕێككەوتن واژۆ دەكەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: تاڕێککەوتنى کۆتایی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەیان چەكداری پێشووی ڕژێمی سووریا لە ڕیزەكانی هەسەدە دوورخرانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو؛ ئێران به‌ 12 مووشه‌كی بالیستی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌مریكای دایه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بۆردومانکردنی ژێرخانەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گه‌رووی هورمز داخرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر ئێران ته‌واو كرد

سەرەتا