2 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ بۆ 39یەمینجار ڕێككەوتنی ڕاگەیاند و تائێستاش بە فەرمی هیچ نەکراوە
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت لەگەڵ ئێران گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی گەورە و كۆتاییان بە جەنگ هێناوە، بەڵام تاران تا ئێستا بە فەرمی هیچی لە بارەوە نەوتووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە میانی كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی هەڵبژاردندا ڕایگەیاند، واشنتۆن ڕێككەوتنێكی "ناوازە و گەورە"ی لەگەڵ تاران واژۆ كردووە. ترەمپ جەختی لەوە كردەوە كە ئێرانییەكان ڕازی بوون بەوەی هەرگیز نەبنە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، ئەمەش ئەو مەرجە سەرەكییە بوو كە ئەمریكا پێداگری لەسەر دەكرد.
ترەمپ بە دەربڕینێكی كتوپڕ وتی: "ئەمڕۆ كۆتاییمان بە جەنگی لەگەڵ ئێران هێنا و كێشەكانمان یەكلا كردەوە."
سەرەڕای ئەم لێدوانە گەشبینانەی ترەمپ، بەڵام هێشتا حكومەتی ئێران تا ئێستا بە فەرمی هیچ ڕێككەوتنێكی لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕانەگەیاندووە.
هاوكات تۆڕی (CNN) لە ڕاپۆرتێكدا تیشكی خستووەتە سەر مێژووی لێدوانەكانی ترەمپ و ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئەمە 39ـەمین جارە لە كاتی دەستپێكردنی گرژییەكانەوە، ناوبراو بانگەشەی "نزیكبوونەوە لە ڕێككەوتن" یان "كۆتاییهاتنی كێشەكان" دەكات، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەكی فەرمی واژۆ بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە