1 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
لێكتێگەیشتنی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزاند
پەیام
دوای واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ، بازاڕەكانی وزەی جیهانی كاردانەوەی خێرایان نواند و نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكاندا بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆمار كرد و ئاستی مامەڵەكردنیش گۆڕانكاری بەسەردا هات.
تەنها چەند كاتژمێرێك دوای ڕاگەیاندنی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە جەنگ، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا ڕووی لە دابەزین كرد.
بەپێی دوایین ئامارەكانی بازاڕی نەوت، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 2% دابەزینی بەخۆوە بینی و هەر بەرمیلێك بە 78 دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و هەروەها نەوتی خاوی بەسرە بۆ خوار 50 دۆلار دابەزیووە.
بە هەمان شێوە، نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساسیش كە بە پێوەرێكی گرنگی بازاڕ دادەنرێت، تووشی دابەزینێكی زیاتر بوو بە ڕێژەی 2.2%، بەو پێیەی هەر بەرمیلێك لەو جۆرە نەوتە بە 75 دۆلار لە بازاڕەكاندا دەفرۆشرێت.
شارەزایانی ئابووری و چاودێرانی بازاڕی وزە، هۆكاری سەرەكی ئەم دابەزینەی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێكساسیان بۆ ئەو دۆخە سیاسییە تازەیە و واژۆكردنی یاداشتنامەكەی نێوان ئەمریكا و ئێران گەڕاندەوە، كە بە هۆی هێوربوونەوەی دۆخی سیاسی و ئەگەری كردنەوەی گەرووی هرمز، دڵنیایی زیاتری بە بازاڕەكان بەخشیوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە