1 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
میدیاكانی ئێران: گهمارۆی دهریایی سهر ئێران ههڵگیرا
ڕاگەیاندنەکانی ئێران کۆتاییهاتنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکایان بۆ سەر وڵاتەکەیان ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمەڵێک کەشتیی بازرگانی توانیویانە بەبێ هیچ ئاستەنگێک لەو ناوچانە تێپەڕن کە پێشتر لەلایەن هێزە دەریایییەکانی ئەمریکاوە داخرابوون.
ئەم پێشهاتە نوێیە دوای زنجیرەیەک لێکتێگەیشتن و بەڵێنی واشنتۆن دێت، کە تێیدا بڕیار درابوو لادانی گەمارۆی دەریایی لە پێشینەی هەنگاوە جێبەجێکارییەکان بێت. لە ئێستادا جووڵەی گەشتیاری و بازرگانیی دەریایی بەرەو بەندەرەکانی ئێران و بەپێچەوانەشەوە ئاسایی بووەتەوە و چەندین کەشتیی ئێرانی بەبێ ڕێگری لە بەندەرەکان لهنگهریان گرتووه یان بەرەو دەریا بەڕێ کەوتوون.
هاوکات، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەپێی ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان هەردوولا، بڕیارە لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە ھاتوچۆی فەرمیی کەشتییەکان لە گەرووی هورمزەوە دەست پێ بکاتەوە. ئەم هەنگاوە وەک سەرەتایەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییە ئابووری و سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ناوچەکەدا سەیر دەکرێت.
لای خۆشییەوە، عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند شاندی دانوستانکاری هەردوو وڵات بە شێوازی مەیدانی و ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە واژۆ دەکەن. ڕوونیشی کردەوە کە دوای ئەم قۆناغە، خولێکی نوێی دانوستانەکان دەست پێ دەکات کە تێیدا بە شێوازێکی چڕ و پڕ تیشک دەخرێتە سەر دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی مەرجەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە