2 رۆژ پێش ئێستا
242 جار خوێنراوەتەوە
ئەحمەدی حاجى ڕەشید: پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەخرێتە پڕۆژە یاساى بودجەوە
پەیام
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چەسپیاندنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کار دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە ڕێگەی جێگیرکردنی لە پڕۆژەیاسای داهاتووی بودجەی گشتیی عێراقدا.
ئەمە دوای ئەوە هات کە ئەحمەدی حاجی ڕەشید و غال محەمەد، ئـەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داواکارییەکی فەرمییان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی کرد سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی ٣٦٥ هەزار فەرمانبەری مەدەنی لە هەرێمی کوردستان کە بۆ چەند ساڵێک بوو ڕاگیرابوو.
لەم چوارچێوەیەدا، وەزیری دارایی عێراق بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکەی داوەتەوە و نووسراوەکەی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بە مەبەستی کارکردن لەسەر جێبەجێکردنی و خستنەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی داهاتووی وڵات، بە ئامانجی دابینکردنی کۆمەکی دارایی پێویست بۆ ئەو پرۆسەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە