2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكوهزیرانی قهتهر: پێدهچێت 300 ملیارهكهی ئێران لهلایهن وڵاتانی كهنداوهوه دابین بكرێت
سەرۆکوەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند پێویستە هەر سیستمێك بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لەگەڵ ئێران، عومان و وڵاتانی کەنداو تاوتوێ بکرێت، چونکە قبووڵکراو نییە دەروازەی ئەوان بۆ جیهان لەژێر کۆنترۆڵی یەک لایەندابێت.
شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" ئاماژەی پێ کرد کە گەرووی هورمز هێشتا کراوەیە و دڵنیاییان پێگەیشتووە کە فەرمانی داخرانی نەدراوە، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا دوای ڕێککەوتنەکە، هاتوچۆی دەریایی تێیدا بگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆی.
ناوبراو جەختی لە گرنگیی دروستکردنی هێڵێکی پەیوەندی لە نێوان واشنتن و تاراندا کردەوە کە لە سویسرا لەسەری ڕێککەوتوون، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئاستەنگکردنی کردنەوەی گەرووەکە،.
سەبارەت بە سندوقی وەبەرهێنانی پێشنیازکراو لەگەڵ ئێران بە بەهای ٣٠٠ ملیار دۆلار، سەرۆکوەزیرانی قەتەر ئەو ژمارەیەی بە "ژمارهیهكی خوازیار" وەسف کرد و ئاماژەی پێ کرد کە ڕەنگە لە داهاتوودا داوا لە وڵاتانی کەنداو بکرێت پارەی ئەم سندوقە دابین بکەن، لە کاتێکدا ئامانجی ناوچەیی ئێستا بریتییە لە بنیاتنانی چوارچێوەیەکی نوێی ئەمنی لە نێوان دەوڵەتانی ناوچەکە و ئێراندا.
لە لایەکی دیکەوە، ناوبراو ڕایگەیاند دەوڵەتی قەتەر دژی هەر پلانێکی ئێران دەوەستێتەوە بۆ سەپاندنی باج یان ڕسوومات بەسەر تێپەڕبوون لە گەرووی هورمزدا، هاوکات دووپاتی کردەوە وڵاتەکەی لەگەڵ پاکستان بەردەوامە لە نێوەندگیری بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی کۆتایی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە